ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: هانس فلیک دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا
هانس فلیک. راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی واتە ئەڵمانیا دەست نیشانکرا.

کەمێک لەمەوبەر فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی باڤارییەکان گەیشتنە رێکەوتن و دوای ئامادەبوونی لە بارەگای فێدراسیۆنەکەیان لە شاری فرانکفۆرت، گرێبەستەکەی واژۆ کرا و دوای یۆرۆی داهاتوو کە بریارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لە شوێنی یواکیم لۆ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.

فلیک دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن، بریاریدا واز لە پۆستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بێنێت، هەرچەندە یانەی بارسێلۆنا زۆر هەوڵیدا لە شوێنی راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکرێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیای هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button