یاریگا-
كارلۆس كاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەست بە شانازی دەكات لەوەی یانەكەی لەم. وەرزەدا پێشكەشی كردووە.
لە كۆتا یاری هەفتەی لالیگای ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید میوانداری ڤیاڕیاڵی كرد و یاریەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.
لە دوای یاریەكە كاسیمیرۆ ووتی: هەموو شتێكمان كرد ، ئەوەی لە تواناماندا بوو ئەنجامماندا، ڤیاڕیاڵ یانەیەكی باش بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ ئەنجام دەدەن.
هەروەها ووتیشی: شتێكی سەختر زانینی هۆكاری لەدەستدانی لالیگا ، هەموو یاریزانەكان شانازی دەكەن بەوەی پێشكەشمان كرد ، ساڵێكی پڕ لە پێكان و ڤایرۆسی كۆرۆنا ، سەرەڕای ئەوەش یاریەك دوور بووین لە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ و لالیگا ، لەبەرئەوە شانازی دەكەین.
لە كۆتایشدا سەبارەت بە مانەوەی زێدان ووتی: ئەو پرسیارە لە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆك بكەن ئەوان ئەو كەسانەن كە بڕیار دەردەكەن ، بەڵام بێگومان ئەگەر نەیبەیتەوە پێویستە شتەكان بگۆڕیت.