ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا چوار یاریزانی لە جێهێشتنی یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای شکستی یانەکەیان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە گەڕی 36ـی لالیگا، چوار یاریزانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانن ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی نزیک لە یانەکە زانیاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرۆکی یانەکە دوای دۆڕانیان لە یاری رابردوو، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ چوار یاریزانی یانەکەی کردووە و پێیان گوتووە کە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیان نابن، بۆیە دەتوانن یانەکەیان جێبێڵن. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو چوار یاریزانە سێرخیۆ بۆسکێتس، جێرارد پیکێ، سێرجی رۆبێرتۆ و ئانتوان گریزمانن.

سەرچاوەکانی نزیک لە بارسێلۆنا بڵاویشیان کردووەتەوە، هۆکاری دەستبەرداربوون لە یاریزانانە ئەو قەیرانە داراییەیە کە دروست بووە، بە چوونی ئەو یاریزانانە، موچەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی یانەکە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button