ئیتاڵیا

بوفۆن: بەردەوام دەبم و لە ئەورووپا دەمێنمەوە

Yariga App

یاریگا-جانلویجی بوفۆن رایدەگەیەنێت یانەیەکی ئەمریکای لاتینی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە ئەورووپا بمێنێتەوە.

ئەستێرە مێژووییەکەی یوڤێنتۆس تەمەنی گەیشتووەتە ٤٣ ساڵ و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵێت، سەبارەت بە وێستگای داهاتوو، جیجی وتی “بەڵی لە فلامینگۆوە پەیوەندیم پێوەکرا بەڵام دەمەوێت لە نزیک وڵاتەکەم بمێنمەوە”.

سەبارەت بە نهێنی یاریکردنی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا وتی “نازانم ئەگەر نهێنییەک هەبێت بەڵام دەکەوێتە سەر کەسایەتیی و جەستە و هەروەها دەبێت بەخت یاوەرت بێت”.

لە یانەکانی ئەورووپا دا تا ئێستا ناوی رۆما، ئەتەلەنتا و بارسێلۆنا هاتووە لە ریزی ئەو یانانەی بیرلە گواستنەوەی بوفۆن دەکەنەوە.

Back to top button