ئیسپانیا
پیلیگرینی: دڵتەنگم بە یەكسان بوونەكەمان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ
یاریگا-
مانوێل پیلیگرینی چیلی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاستی یاریزانەكانی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ.
ڕیاڵ بیتس لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكسان بوو لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.
لە دوای یاریەكە پیلیگرینی ووتی: ئێمە باشتر بووین لە گێمی دووەم ، لە ئاستی یاریزانەكانم ڕازیم ، ئێمە شایستەی بردنەوە بووین ، یاریكردن بەرامبەر پێشەنگی لالیگا تاقیكردنەوەیەكی گرنگ بوو شتێكی باشە خاڵێك بەدەست بهێنین.
هەروەها ووتیشی: سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشمان كرد یەكسان بوون ئەنجامێكی باش نەبوو بۆ ئێمە تا كۆتایی دەجەنگین بۆ گەشتن بە پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی.
شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و ڕیاڵ بیتسیش لە پلەی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ.