ئیتاڵیا
هاندانۆڤیج ئامادەیە بۆ گەڕانەوە
یاریگا-سەمیر هاندانۆڤیج گۆڵپارێزی یانەی ئینتەرمیلان تاوەکو گەڕانەوەی یاری یانەکان ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن.
گۆڵپارێزە بە ئەزموونە سلۆڤینییەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هات و ئەوەش ماوەیەک دووریخستەوە بەڵام لەگەڵ هاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا، بووە دەرفەتێکی باش بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پشوو بدات و یارییەکانی یانەکەی لەدەست نەچێت.
گازیتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند سەمیر بۆ یەکەم یاری گەڕانەوەی یاری یانەکان بەرامبەر بۆلۆنیا ئامادە دەبێت لە رۆژی ٤/٣دا .
هاندانۆڤیچ ساڵانێکە گۆڵپارێزی یەکەمی ئینتەرە و لەم وەرزەشدا سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ، لە ١٠ یاریدا توانیوییەتی گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت و لە ریزبەندی یەکەمی خولەکەدان.