یاریگا–
هەژمارەی فەرمی چامپیۆنزلیگ دوای یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و ئاتالانتا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی پاڵەوانتیەکە پۆستێکی بڵاوکردووە و پرسیاری ئەوەی کردووە کە لە نێوان کروس و مۆدریچ کامیان هەڵدەبژێرن، لە بەرامبەردا یاریزانە ئەڵمانیەکە پۆستەکەی گۆریوە و ووشەی “ AND “ بەکارهێناوە بە واتای ” لەگەڵ “، لەلایەن خۆشیەوە یاریزانە کڕواتیەکەش لە وەڵامدا نوسیویەتی ” هەموومان پێکەوە باشترین “، واتە ئەو دوو یاریزانە مەبەستیان ئەوەیە کە کارەکان بە کۆمەڵ دەکرێن نەک بە تەنیا.
ریال مەدرید یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئاتالانتا بردەوە و گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی.