یاریگا–
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جارێکی دیکە دوپاتیدەکاتەوە هەموو ئامانجی ئەوە دەبێت لیۆنێل میسی گۆڵکاری ئارجێنتینایی لەو یانەیە بهێڵتەوە.
بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا بە ماڵپەری جیهانی گۆڵی گوتووە ” ئەگەر توانی ببێتەوە سەرۆکی ئەو یانەیە، هەموو هەوڵێکی دەدات گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی رازی بە مانەوە بکات، چونکە ئەو بووەتە ناوێکی گەورە و ناکرێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری بن “.
میسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تەنها شەش مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە.