یاریگا–
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گەشبینە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەیان.
راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا گووتی ” ئەوەی دەگوزەرێت لەسەر بابەتی رامۆس خواستنی منی لەسەر نیە و هیوادارم بە زووترین کات چارەنوسی یەکلایی بکرێتەوە و لەگەڵمان بەردەوام بێت، بەڵام لە تۆپی پێ هەموو شتێک چاوەڕوان کراوە “.
زیدان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی چارەنوسی رامۆس وەکو رۆناڵدۆ بێت گووتی ” ئەو ئێستا لەگەڵ ئێمەیە و بیر لە یاریی داهاتوو دەکاتەوە “.