ئینگلتەرا
كلۆپ: لێدانێكی سزامان بۆ هەژمار نەكرا و نەدەبوو بەو شێوەیە یاری بكەین
یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بێهیوای خۆی دەربڕی دوای شكستەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن.
ساوسهامبتۆن توانی لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە لیڤەرپولی پێشەنگ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی پریمەرلیگ.
لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: چ بێ هیوا بوونێك بوو ، نازانم ئێمە لەو یاریەدا كەی دەستمان بە یاریكردن كرد ، پیرۆزبایی لە ساوسهامبتۆن دەكەم ئەوان شایەنی بردنەوە بوون.
هەروەها ووتیشی: زۆر خراپ یاریمان كرد ، تۆپەكانمان لەدەست ئەدا ، دەبوایە زۆر باشتر یاریمان بكردایە، هەوڵێكی زۆرمان دا ، بەڵام بڕیارەكان باش نەبوون ، دەبوو چانسی زیاترمان بۆ بڕوخسایە.
لە كۆتایشدا ووتی: دەبوایە لێدانێكی سزامان بۆ هەژمار بكرایە ، تۆپەكە بە ئاشكرا بەر دەستی كەوت ، هیچ بیرۆكەیەكم نیە و ئەوەش بەهانە نیە بۆمان.