ئیسپانیا
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ
یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەی بەرامبەر سێلتافیگۆ ڕاگەیاند.
وا بڕیارە شەممە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و سێلتافیگۆ لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی ئیسپانی لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.
لە لیستەكەدا ڕامۆس بانگهێشتنەكراوە و ئیسكۆ گەڕاوەتەوە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ:
كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، كارڤاخال ، میلیتاو ، ڤاران ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میندی ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئۆدیگارد ، ئیسكۆ ، هازارد ، بینزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، یۆڤیچ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ.