ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ڕیاڵ و سەڵاح لە گفتوگۆدان
یاریگا- وا دیارە بابەتی گواستنەوەی موحەمەد سەڵاح لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە پەرەسەندنی زۆری بەخۆوە بینیوە و گەشتۆتە سازدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەستێرە میسڕییەکه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، ڕیاڵ له ئێستا لە هەر کاتێک زیاتر گرنگی بە سەڵاح دەدات تا لە ئانفیڵدەوە بیگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کردووه کەسێکی نزیک لە گۆڵکارەکەی لیڤەرپووڵ پشتڕاستی کردۆتەوە کە پەیوەندی لە نێوان ڕیاڵ و بریکارەکانی سەڵاح لە ئارادایە.