ئینگلتەرا

پیتەر چیك: هەستێكی سەیر بوو دووبارە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان

‎یاریگا- پیتەر چیك ، گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ، ئاشكرایكرد كە هەستێكی سەیری هەبووە لە دوای 565 ڕۆژ لە وازهێنان دووبارە گەڕاوەتەوە یاریگاكان.

‎گۆڵپارێزە تەمەن 38 ساڵانەكە لە دوای ڕۆشتنی لە ئەرسیناڵ بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردندا، دوای ئەوەی ئەم وەرزە جارێكی دیكە لەڕێگەی چێڵسیەوە گەڕایەوە، لە پاش ڕێككەوتن لەگەل فرانك لامپاردی ڕاهێنەری بلووز.

چیك لە دوای گەڕانەوەی یەكەم یاری خۆی بۆ چێڵسی خوار 23 ساڵ بەرامبەر تۆتنهام ئەنجامدا.

لە دوای ئەوە گۆڵپارێزەكەی چێڵسی لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: لە دوای ئامادەنەبوون بۆ ماوەی 565 ڕۆژ ، دووبارە هەلی بەشدادیكردنم بۆ ڕەخسایەوە.

” لە 20 خولەكی سەرەتایی یاریكەدا هەستم بە نامۆیی كرد ، چونكە ماوەیەكی خۆر دابڕابووم  ، دڵخۆشم كە دووبارە گەڕمەوە یاریگاكان ”.

شایەنی باسە كۆتا یاری ناوبراو پێش وازهێنانی لە یاریكردن یاری ئەرسیناڵ بوو بەرامبەر چێڵسی كە ئەو كات بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە چێڵسی دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button