ئەمڕۆ تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕادەكێشرێت
یاریگا- ئەمڕۆ لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆنی سویسرا ، تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕادەكێشرێت.
وا بڕیارە یاریەكان بۆ ماوەی دوو مانگ بوەستێت و یاری چوونی قۆناغی 16 لە بەروارەكانی 16 , 17 و 23 , 24 ی مانگی دوو بەڕێوە بچێت و یاری گەڕانەوەش لە بەروارەكانی 9 , 10 و 16 , 17ی مانگی سێ بەڕێوە بچێت .
ئەو یانانەی كە بۆ قۆناغی 16 سەركەووتوون بریتین لە :
كۆمەلەی یەكەم: بایرن میونشن ، ئەتلەتیكۆ مەدرید
كۆمەلەی دووەم: ڕیاڵ مەدرید ، بروسیا مونشنگلادباخ
كۆمەلەی سێیەم: مانچستەر سیتی ، پۆرتۆ
كۆمەلەی چوارەم: لیڤەرپول ، ئەتلەنتا
كۆمەلەی پێنجەم: چێڵسی ، سێڤییا
كۆمەلەی شەشەم: بروسیا دۆرتمۆند ، لازیۆ
كۆمەلەی حەوتەم: یوڤێنتوس ، بارسێلۆنا
كۆمەلەی هەشتەم: پاریس سان جێرمان ، لایپزیگ.
ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 2 بەكاتی كوردستان تیروپشكەكە ڕادەكێشرێت.