ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کۆنتی لە رۆژنامەنووسێکی سکای سپۆرت توڕەدەبێت

Yariga App

ئەنتۆنیۆ کۆنتی توڕەیی خۆی بە رۆژنامەنووسێکی سکای سپۆرت دەربڕی پاش ماڵئاواییان لە خولی پاڵەوانەکان.

کۆنتی پێویستی بە بردنەوە بوو لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان دا بەرامبەر شاختار تاوەکو بگاتە قۆناغی ١٦ بەڵام هەلێکی زێڕینیان لەدەستدا و بێ گۆڵ بەرامبەربوون.

سکای سپۆرت لە کۆنتی یان پرسی کە ئایا هۆکاری نەبردنەوەیان بەهۆی ئەوە بووە یاریزانەکان وەک پێویست هەوڵیان نەداوە بۆ سەرکەوتن، ئەویش لە وەڵامدا وتی ” ئەوە بۆچوونی خۆتە و رێز لە بۆچوونەکەت دەگرم بەڵام نەخێر لەگەڵ ئەو قسەیە نیم. پێم وایە تیمەکەم هەموو شتێکیان کرد کە لە دەستییان هات. بیربکەرەوە ئینجا قسە بکە”.

کاتێک هەمان رۆژنامەنووس بە کۆنتی وت فابیۆ کاپێلۆ لە کاتی شیکاری بۆ یارییەکە وتوویەتی “یاریزانانی ئینتەر هیچ ویستێکیان تیا بەدی ناکرێت بۆ بردنەوە”  ، کۆنتی  لە وەڵامدا “هیچ وەڵامێکم پێ نیە بۆ ئەوە”.

ئینتەر لە شەش یاری قۆناغی کۆمەڵەکان تەنها شەش خاڵی کۆکردەوە و لە پلەی چوارەم هات، بەوەش جگە لە ماڵئاواییکردن لە خولی پاڵەوانەکان، نەیتوانی بگاتە خولی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button