ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

” هیچ پێویستیمان بە هالاند نیە “

Yariga App

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، بەڵام یانەی بایرن میونشن پێویستی بەم یاریزانە نیە.

کارل هاینس رۆمینیگێ بەرێوەبەری جێبەجێکار لە یانەی بایرن میونشن سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی زەردەواڵەکان بە رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ” هالاند یاریزانێکی نایابا و هەموو راهێنەرێک ئاواتی ئەوەیە یاریزانێکی لەم شێوەی هەبێت، بەڵام ئێمە تا ئەو کاتەی لیڤاندۆڤسکی لە پێکهاتەمان بێت، هیچ پێویستیەکمان بەم یاریزانە نیە “.

ئەو بەرپرسەی باڤارییەکان ئەو دەنگۆیەشی رەتکردەوە کە باس لە گواستنەوەی پاولۆ دیبالا یاریزانی یۆڤێنتۆس دەکەن و دەشڵێت هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ئەو یاریزانە نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button