Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا بەبێ بەرگریکارەکانی دەچێتە هەنگاریا

Yariga App

یاریگا
سەرجەم یاریزانەکانی دڵی بەگریکاری بارسێلۆنا پێکانیان هەیە و ئەم یانەیە تەنها یەک بەرگریکاری لاوی بۆ ئەم پۆستە بەردەستە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بلاوگرانا بۆ یاریی چوارشەممەی داهاتوو تەنها یەک یاریزانی دڵی بەرگری بەردەستە، ئەویش ئۆسکاری لاوە و هەر یەکە لە پیکێ، لێنگلێت، ئۆمتیتی و ئارائوخۆ پێکانیان هەیە و بۆ ئەم یارییە بەردەست نابن، لەلایەکی دیکەوە ئەو یانەیە ناتوانێت بەشداری بە یاریزانەکانی تیپی دووەم بکات، چونکە ناویان لە لیستی یارییە ئەوروپیەکان نیە.

پیکێ بەم دواییە تووشی پێکان بووە و نزیکەی چوار مانگ دوور دەکەوێتەوە، لێنگلێت ئەمیشیان لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا پێکان بەرۆکی گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button