ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

شتیگن:ئێستا كاتی گۆڕانكاریە لە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا: مارك ئەندریە تێر شتیگن ، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر بایرن میونشن.

بارسێلۆنا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر بایرن میونشن و بە 8-2 یاریەكەی دۆڕاند.

شتیگن نووسیوویەتی: ڕاستە ئەوە كاتێكی سەختە، هاندەرانی بارسێلۆنا داوای لێ بوردن دەكەم بۆ ئەوەی ڕوویدا،من نا ئومێدم، نامەوێت بۆ لێخۆشبوون بگەڕێم، چونكە هیچ لێبووردنێك نیە، بێگومان پێوویستمان بە گۆڕانكاریە.

شایەنی باسە یانە كەتەلۆنییەكە ئەم وەرزەی بە بێ نازناو كۆتایی كۆتایی پێ هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button