
یانەی زاخۆ بەفەرمی گۆرانکاری لە لۆگۆی یانەکەی کرد.
لۆگۆ نوێیەکەی یانەی زاخۆ گوازرشت لە نوێکاری و مێژوو و سرووشتی شارەکە دەکات.
لە نێو لۆگۆ تازەکە ساڵی دامەزراندنی یانە و پردی دەلال و رەنگی سوور بوونی هەیە، کە رەنگی درێسی یانەکەیە و بە زمانی ئینگلیزی ناوی زاخۆ و ووشەی SC لە تەنیشتی زیادکراوە.
جێگەی باسی یانەی زاخۆ لە ساڵی 1987 دامەزراوە و تەنیا یەک بەشداری دەرەوەی هەیە، کاتێک وەرزی رابردوو بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو کرد و لە چوارگۆشەی زێرین ماڵئاوایی لە پاڵەاانێتییەکە کرد.



