تەواو؛ چارەنووسی ڤینیسیوس جونیۆر یەکلایی بووەوە

یاریگا –
لە کێبڕکێ توندەکەی نێوان ریال مەدرید بۆ هێشتنەوەی ڤینیسیوس جونیۆر و هەوڵەکانی ئارسیناڵ بۆ کڕینی ناوبراو، چارەنووسی ئەستێرە بەڕازیلیەکە یەکلایی کرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ڤینیوس ئەم هاوینە لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە.
هاوینی داهاتووی گرێبەستەکەی ڤینی لەگەڵ شاهانەکان بەسەردەچێت. هەربۆیە ئارسیناڵ بە ئۆفەری خەیاڵیەوە لە ناوبراو چووەپێشەوە بۆ پەلكێشکردنی بەرەوە لەندەن.
سکای سپۆرتس زانیویەتی کە یانە شاهانەکە هیچ نیازێکیان لە فرۆشتنی هێرشبەرەکەیان نییە و ئامادەن گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.
BREAKING; Vincius Junior will be staying at Real Madrid beyond this summer, Sky Sports News has been told. 🚨
The Spanish club have no intention of selling him and are confident he will agree a new contract. pic.twitter.com/qiD3wVtfMv
— Sky Sports News (@SkySportsNews) July 28, 2026



