بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆرتێگا پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنزلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ستێفان ئۆرتێگا دەرگایەکی گەورەتری لێدەکرێتەوە دوای ماوە پڕ بێهیواییەکەی لە پرێمەرلیگ.

گۆڵپارێزە 33 ئەڵمانیەکە هاوینی 2022 وەک یاریزانێکی ئازاد لە ئارمینیا بێلفێڵدی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی مانچێستەر سیتی کرد. تا زستانی ئەم ساڵ کە سیتی بە یەکجارەکی جێهێشت و پەیوەندی بە نۆتینگهام کرد، نەیتوانی پێگەی سەرەکیبوون مسۆگەر بکات. ئەم هاوینەش لە دەرگای نۆتیگهامەوە بۆ هەمیشە خولی ئینگلیزی جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئۆرتێگا پەیوەندی بە ئۆڵیمپیاکۆس دەکات.

یانە یۆنانیەکە لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگە. 4ی مانگی داهاتوو رووبەڕووی یانەی NECی هۆڵەندی دەبنەوە. ئەگەر پڕۆسەی رێککەوتنەکەیان بەگوێرەی پلانەکان بروات، ئەوا دەرفەتێکی گەورە لەبەردەم ستێفان دەبێت بۆ دەرکەوتنەوەی لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.

رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی کە گرێبەستی نێوان ئۆرتێگا و ئۆڵیمپیاکۆس تا هاوینی 2028 دەخایەنێت.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button