رۆدریمان ناوێت؛ پاریس سانجێرمان مەیدان بۆ ریال مەدرید چۆڵ دەکات
دوایین پەرسەندن لەبارەی داهاتووی رۆدری

یاریگا –
تۆڕری سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان هیچ پلانێکی نییە گرێبەست لەگەڵ رۆدری، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی واژۆ بکات.
ئەمەش پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەیە کە باسیان لەوە دەکرد پاریس چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی رۆدری و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، پاریس سانجێرمان بە ناوەڕاستکارەکانی ئێستای ڤیتینیا، جواو نێڤێش و فابیان رویز دڵخۆشە کە ئەو سێ یاریزانە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو رۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە یەکلایی کردنەوەی نازناوەکە.
هاوکات مانچێستەر سیتی دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی رۆدری، کاپتن و پاڵەوانی مۆندیالی 2026 بکات.
رۆدری لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت، سیتیزن هەموو هەوڵێک دەدات گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
رۆدری پێکانی هەیە و لە مەدرید نەشتەرگەرییەکی بچووک بۆ پشتی کراوە و پێشبینی دەکرێت بەشداریی چەند یارییەکی سەرەتای وەرزی نوێ نەکات.
ریال مەدرید بە درێژایی مێرکاتۆی هاوینە چاوی لەسەر رۆدری بووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، مێرێنگێ ئەمڕۆ یەکەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش دەکات.



