ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر خۆی مووچەکەی خۆی دابین دەکات؛ چۆن ئەستێرەکەی مەدرید بووەتە دەزگایەکی بازرگانی؟

ئەستێرەیەک بە قەبارەی کۆمپانیایەک

Yariga App

یاریگا –

هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن ڤینیسیۆس جونیۆر گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات، ئەو یانەیەی کە لە هاوینی 2017 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فلامینگۆوە گواستیەوە.

دوای نۆ ساڵ، ئەستێرە بەرازیلییەکە 375 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، 128 گۆڵی کردووە و 85 ئەسیستیشی هەیە.

سەرەڕای ئەم ئامارانە، لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی ریال مەدرید، رۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی هەبووە، لە نێویاندا بەدەستهێنانی دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بەهای ڤینیسیۆس تەنیا لە نێو یاریگا کورت نابێتەوە و یەکێکە لە گەورەترین ئەستێرە بازرگانییەکانی جیهانی تۆپی پێ؛ وەکوو رووخساری هەڵبژاردەی بەرازیل لە نێو یاریگا و دەرەوەیدا، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یاریزانەکانی ریال مەدرید بۆ بازاڕکردن، ڤینیسیۆس بووەتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات لە رێگەی مافی وێنەییەوە.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022، ئێستا یانەی شاهانە خاوەنی نزیکەی لە %50ـی مافی وێنەیی و بازرگانیی جونیۆرە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە داهاتە بازرگانییەکانی ڤینیسیۆس هێندە زۆرن، بەشی ئەوە دەکەن کە تێچووی مووچەکەی خۆی دابین بکات.

16 سپۆنسەر لە مۆندیالدا
لە مۆندیالی 2026، ڤینیسیۆس یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە زۆرترین سپۆنسەری هەبوو، کە لەگەڵ 16 کۆمپانیای جیاواز گرێبەستی هەبوو [تەنیا لە دوای نێیمارەوە دێت کە 20 سپۆنسەری هەبوو] و تەنیا لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا، ڤیدیۆ ریکلامییەکانی زیاتر لە 100 ملیۆن بینەریان هەبووە.

ڤینی سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنیا 25 ساڵە، گرێبەستی لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان هەیە، وەکوو نایکی، پێپسی، پلەی ستەیشن، گەیتۆرەید، ڤیزا، ماریۆت و چەندین کۆمپانیای دیکە.

بەڕێوەبردن وەکوو کۆمپانیایەک
بە گوتەی فرێدریکۆ پێنا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی Roc Nation Sports Brasil، کە کارەکانی ڤینیسیۆس بەڕێوەدەبات، یاریزانەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە کاروانەکەی هاوشێوەی کۆمپانیایەکی گەورە بەڕێوەدەبرێت.

پێنا دەڵێت؛

ڤینیسیۆس لە گەورەترین یانەی جیهان و سەرکەوتووترین هەڵبژاردەدا جێگەی خۆی کردووەتەوە، ئەو بووەتە هێمای خۆڕاگری، هەروەها ئامادەیە لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییە گرنگەکان بێتە دەنگ.

ڤینیسیۆس ئێستا خاوەنی پێکهاتەیەکی کارگێڕییە کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری جێبەجێکار، بەڕێوەبەری دارایی ، لەگەڵ بەشەکانی یاسایی، بازرگانی، بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان، پەیمانگاکەشی بووەتە خاڵێکی سەرەکیی جیهانی بۆ داهێنان لە پەروەردەی منداڵان و راهێنانی مامۆستایان بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی.

زیاتر لە ئەستێرەیەکی تۆپی پێ
شارەزایانی بواری بازرگانی پێیان وایە کە هۆکاری سەرنجڕاکێشیی ڤینیسیۆس بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان تەنیا ئاستە بەرزەکەی نییە لەگەڵ ریال مەدرید و بەرازیل، بەڵکوو هەڵوێستە توندەکانیشیەتی دژی رەگەزپەرستی.

رووبەڕووبوونەوەی جیاکاریی رەگەزیی بە شێوەیەکی ئاشکرا، ناوبانگی یاریزانەکەی بەهێزتر کردووە و وایکردووە ببێتە باڵیۆزێکی سەرنجڕاکێش بۆ ئەو کۆمپانیا فرەنەتەوەییانەی کە بەدوای دەنگە کاریگەرەکاندا دەگەڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button