ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بۆڵۆنیا هێرشبەرێکی رۆما دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆڵۆنیا گرێبەستی ئارتم دۆڤبیک، هێرشبەری رۆمای یەکلاییکردەوە.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، بۆڵۆنیا بۆ گواستنەوەی ئارتم دۆڤبیک، هێرشبەری ئۆکراینی لەگەڵ رۆما گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو هێرشبەرە 29 ساڵانییە پەیوەندی بە بۆڵۆنیا دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی دۆڤبیک لەگەڵ بۆڵۆنیا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک و تاوەکوو هاوینی 2027 دەبێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، دۆڤبیک چوارشەممەی داهاتوو گەشتی بۆڵۆنیا دەکات، پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

دۆڤبیک هاوینی 2024 جیڕۆنای جیهێشت و بە 41.10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆما کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ گورگەکانی رۆما هەیە.

دۆڤبیک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 63 یاریی بۆ رۆما کردووە، 20 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button