ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی لاوی وەیڵزی راگەیاند.

مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کیت مارگێتسن، گۆڵپارێسی لاوی سوانزی سیتی راگەیاند.

ئەو گۆڵپارێزە 19 ساڵانییە یاریی بۆ تیمی یەکەمی سوانزی نەکردووە، بەڵام وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ نۆمادزی وەیڵی کرد و لەکۆی 34 یاریی 10 کلین شیتی کرد.

ئەو گۆڵپارێزە وەیڵزییە کوڕی ماڕتن مارگێتسن، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی وەیڵزە، لە مانگی ئازار یەکەم یاریی بۆ هەڵبژاردەی وەیڵزی ژێر 21 ساڵان کرد.

گواستنەوەی کیت بەشێوەی فەرمی بۆ مانچێستەر یونایتد کۆتاییهاتووە و تەنیا تۆمارکرانی ناوی ماوە و شەیتانە سوورەکان بڕێک پارە وەکوو قەرەبوو بە سوانزی دەدەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button