
یاریگا –
ریال مەدرید و نوێنەرانی ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی یاریزانەکە کۆدەبنەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیە کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید گفتوگۆی نوێ و یەکلاییکەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر دەستپێبکات.
ئامانجی سەرەکیی ئەم گفتوگۆیانە گەیشتنە بە رێککەوتنێک بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن؛ لەم نێوەندەشدا، یانەی ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکەی هەیە و بەوردی چاودێریی پێشهاتەکانی دۆخەکە دەکات.
سەرەڕای دەنگۆکان، زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ لە لایپزیگەوە، هیچ پەیوەندی و کاریگەرییەکی بەسەر داهاتووی ڤینیسیۆسەوە نییە.
جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر بەڕوونی بە یانەکەی گوتووە، دەیەوێت پارێزگاری لە ڤینیسیۆس بکات و یانەکەش سوورە لەسەر هێشتنەوەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
#RealMadrid will hold further talks with Vinicius Junior’s representatives about his future this week, in hope of agreeing a new contract. #Arsenalfc watching closely. Proposed Yan Diomande deal has no bearing on Vinicius situation. Mourinho + RM want to keep him. More on… pic.twitter.com/SxMCPVXmpt
— Lyall Thomas (@SkySportsLyall) July 27, 2026
دیۆماندێ بەرەو بێرنابیۆ، پاریس کشایەوە
لە لایەکی دیکەوە، متمانەی ریال مەدرید بۆ تەواوکردنی گرێبەستی یان دیۆماندێ لەم هەفتەیە زۆر زیاتر بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە کشایەوە، هەرچەندە پێشتر یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ؛ وەکوو لیڤەرپوول، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی دیۆماندێیان دەکرد، بەڵام ئێستا یاریزانەکە بەتەواوی ئاراستەی بەرەو بێرنابیۆ گۆڕیوە.



