ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی كانگ ئین لی هێرشبەری كۆریای باشووری بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كانگ ئین لی لە هاوینی 2023 لە مایۆركاوە بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

هەژماری فەرمی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی كانگ ئین لی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هێرشبەرە 25 ساڵانەكە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تیمەكەی دیێگۆ سیمیۆنی كرد.

كانگ ئین لی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری 124 یاریی كردووە و  توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button