ئۆفەرێکی گەورەی پێ دەگات؛ رافایێل لیاو دووبارە ئارەزووی خۆی بۆ جێهێشتنی میلان رادەگەیەنێت
پێشتر لەگەڵ یانەکەیدا قسەی کردووە

یاریگا –
یاریزانە پورتوگالییەکە لە تەمەنی 27 ساڵیدا بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو بگەڕێتەوە، بەڵام دەڵێت سەبارەت بە رۆیشتنی پێشتر لەگەڵ یانەکەی قسەی کردووە.
داهاتووی رافایێل لیاو بە نادیاری دەمێنێتەوە. لە کاتێکدا یاریزانە پورتوگالییەکەی باڵ لە تەمەنی 27 ساڵیدا لە بەڕازیلەوە، لەوێ کۆتایی بە پشووەکەی دەهێنێت دوای بەشدارییکردن لە جامی جیهانیی 2026، دووپاتی دەکاتەوە کە لەگەڵ یانەکەدا قسەی کردووە سەبارەت بە ئەگەری تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ، بەڵام نازانێت چی روودەدات. فەنارباچێش سەرنجێکی زۆری خستووەتە سەر واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵی و ئامادەیە بۆ دەست پێ کردنی دانوستانەکان.
یانە تورکییەکە پێشتر ئۆفەرێکی بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆی تەواو لە ساڵێکدا پێشکەشی لیاو کردووە بێجگە لە زنجیرەیەک پاداشت: 1.5 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر زیاتر لە 20 یاری بکات، 1.5 ملیۆن یۆرۆی دیکە ئەگەر 15 گۆڵ بکات و بڕێکی دیکەش ئەگەر تیمەکە سوپەرلیگی وڵاتەکە بباتەوە. گرێبەستەکەش بۆ پێنج وەرز دەبێت.
فەنارباچێ بەنیازە لیاو بە تەواوی بکڕێت. ئەگەر رێککەوتنی خواستنیش بێت، بڕگەی کڕینی زۆرەملێ لەخۆ دەگرێت. تێچووی گواستنەوەکە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، سەرەڕای ئەوەی لەوانەیە بە پاداشتەکانەوە بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەرز بێتەوە.
سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی فەنارباچێ، عەزیز یڵدرم، دەوێت تیمێک دروست بکات کە توانای هەبێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ بگاتە چامپیۆنسلیگ، ئامانجێک کە بەستراوەتەوە بە بردنی سوپەرلیگی تورکی، نازناوێک کە یانەکەی ئیستەنبوڵ لە ساڵی 2014ـەوە نەیبردۆتەوە، دوای ئەوەی لە هەر چوار وەرزی رابردوودا لە دوای گاڵاتەسەرایەوە بە پلەی دووەم کۆتایی پێ هێناوە.



