محەمەد سەڵاح لە یانەی داهاتووی نزیكدەبێتەوە

یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی لە دۆزینەوەی یانەی داهاتووی نزیكدەبێتەوە.
محەمەد سەڵاح لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.
لە هاوینی ئەمساڵ دوای نۆ ساڵ محەمەد سەڵاح ریزەكانی رێدزی جێهێشت.
Mohamed #Salah is getting closer to #Besiktas as a free agent. Agreement in principle for a contract until 2027 (12M/year) + option for 2028. Coach #Italiano is pushing hard to convince Salah to join Besiktas, which are confident to finalize the deal in the next days. #transfers https://t.co/o0xs4XXyXo
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 25, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی نیكۆلۆ شێرا، محەمەد سەڵاح وەكوو یاریزانێكی ئازاد لە پەیوەندیكردن بە بێشكتاش نزیكدەبێتەوە.
رێككەوتنی سەرەتایی تاوەكوو 2027 و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە بە مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا كراوە.
ڤیچێنزۆ ئیتاڵیانۆ راهێنەری بێشیكتاش هەوڵێكی زۆر بۆ رازیكردنی محەمەد سەڵاح دەدات و یانەكەش دڵنیایە لەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنەكە كۆتایی پێدەهێنێت.



