ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید جووڵە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێدەكات

ئامانجی سەرەكی پێرێزە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدریدی ئیسپانی لە پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی بە راهێنەرایەتیكردنی جۆزێ مۆرینیۆ بەردەوامە و ئەمجارە جووڵە بۆ گواستنەوەی رۆدری دەستپێدەكات.

رۆدری لە هاوینی 2019 لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ریال مەدرید بە چڕی كار لەسەر گواستنەوەی رۆدری دەكات.

ئێستا رۆدری یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی بازاڕی گواستنەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، مانچێستەر سیتی هیوادارە گرێبەستەكەی رۆدری نوێبكاتەوە، بەڵام گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا بژاردەیەكی جددی یاریزانەكەیە.

ریال مەدرید گفتوگۆكانی لەگەڵ نوێنەرانی رۆدری دەستپێكردووە و یانە شاهانەكە ئامادەیە گرێبەستێكی تاوەكوو 2030 پێشكەش بكات.

رۆدری رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گێڕا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكەش دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button