ئینگلتەراگرنگترین

یەكەم لێدوانی ئێنزۆ مارێسكا وەكوو راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی دووپاتیكردەوە نیگەران نییە لەبارەی پڕوپاگەندەكانی رۆیشتنی رۆدری لە ریزەكانی یانەكەی.

پێپ گواردیۆلا دوای 10 ساڵ لە راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی دوای كۆتاییهاتنی وەرزی 2025/26 یانەكەی جێهێشت و ئێنزۆ مارێسكا جێگای گرتەوە.

لە یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانی وەكوو راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی ئێنزۆ مارێسكا گوتی؛

پێش هەموو شتێک، دەبێت بڵێم دەنگۆ و پڕوپاگەندە هەمیشە دەوروبەری یاریزانە گەورەکانی داوە، بۆیە نیگەران نیم، پێم وابێت ئەمە شتێکی ئاساییە، بەتایبەت دوای بردنەوەی جامی جیهانی، چونکە ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان.

 هەموو راهێنەرێک ئاواتی هەبوونی رۆدری دەخوازێت چونکە یاریزانێکی ئاستبەرزە، بەڵام دووشەممە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، پێویستی بە پشوو و چاکبوونەوە هەیە، دواتریش دەگەڕێتەوە.

حەز دەکەم بڵێم ئەمە شانازییە بۆ من، چونکە ئەو هۆکارەی یانەکە لەپێناویدا رێککەوتنی لەگەڵ کردم خۆی لە خۆیدا شانازییە. چەندین جار گووتوومە، پێپ بە باشترین راهێنەری جیهان دادەنێم لە 20 بۆ 25 ساڵی رابردوودا. ئەمە ئاڵنگارییە، شتێکی زۆر جوانە و شانازییەکی گەورەیە.

لەماوەی 17 ساڵدا سێ راهێنەر لەم یانەیەدا ئاڵوگۆڕیان کردووە، ئەمە شتێکی ئاسایی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button