ئێستا؛ فشار لە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکرێت پاڵەوانە گەورەکەی مۆندیال بگوازێتەوە
رۆدری خەون بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت

یاریگا –
ئەندامانی دەستەی کارگێری ریال مەدرید فشار لە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکەن گرێبەست لەگەڵ رۆدری واژۆ بکات.
ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، دوای ئاستە بەرزەکەی لە مۆندیالی 2026، بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید پاڵپشتی لە بیرۆکەی گواستنەوەی رۆدری هێرناندێز، کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەن، یاریزانەکەش ئامادەیە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی بووە.
ئێستا هەمووان چاوەڕوانی هەڵوێستی کۆتایی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدریدن، چوونکە تاوەکوو چەند هەفتەیەک لەمەوپێش دژی بیرۆکەی گواستنەوەی رۆدرری بوو، ئێستا یانەکە هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم بژاردەکان دەکات.
مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی گەورەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆدری پێشکەشکردووە، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکوو ئێستا وەڵامی یانە ئینگلیزییەکەی نەداوەتەوە.
رۆدری لە هاوینی 2019 ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهێشت و بە 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ مان سیتی بەسەردەچێت.
En el Real Madrid se están replanteando internamente la situación de Rodri.
Tras su gran Mundial, una parte de la directiva presiona para llegar a un acuerdo con el centrocampista español, que se muestra totalmente abierto a volver a España, lo que siempre ha sido su prioridad.… pic.twitter.com/0gcTxmp0Mw
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) July 21, 2026



