ئه‌ڵمانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بەرامبەر کچە نهێنییەکەی بێباکە؛ ئابڕووچوونێک لەسەر ژیانی تایبەتیی مایکڵ ئۆلیس لە ئەڵمانیا ئاشکرا دەبێت

"هەرگیز نەیویستووە بیبینێت"

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی بایرن میونشن نەوەکوو تەنیا بەهۆی ئاستەکەی لەسەر چیمەنی یاریگا بووەتە مانشێتی رۆژنامەکان، بەڵکوو بەهۆی پەیوەندییەکانی پێشووی لەگەڵ فاتیمە زاونبریچەر لەبارەی ژیانی تایبەتییەوە کەوتووەتە ژێر رۆشنایی سەرنجەکان.

مایکڵ ئۆلیس یەکێک بووە لە یاریزانە گەشاوەکانی ئەم وەرزەی بایرن میونشن و فەڕەنسا لە مۆندیالی 2026. باڵی هێرشبەری فەڕەنسی بەپێی راپۆرتەکان ئامانجی سەرەکیی ریال مەدریدە، لە کاتێکدا یانەکە دەیەوێت کۆتایی بە بازاڕێکی جەنجاڵیی گواستنەوە بهێنێت دوای گەیشتنی مارک کوکورێیا، بێرناردۆ سێلڤا، دومفریس و ئیبراهیما کۆناتێ.

سەرەڕای ئەوەش، ئۆلیس ئێستا لەژێر رۆشنایی سەرنجدایە بەهۆی ژیانی تایبەتییەوە، دوای ئەوەی رۆژنامەی بێڵدـی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە گوایە منداڵێکی نهێنیی 20 مانگی هەیە. چیرۆکەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە ئەڵمانیا دروست کردووە، بەتایبەتی لە دوسێلدۆرف، کە دایکی منداڵەکە، فاتیمە زاونبریچەر لەوێ دەژیت.

بەگوێرەی قسەکانی فاتیمە، ئەو بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ یاریزانە نێودەوڵەتییە فەڕەنسییەکەدا، بەڵام شتەکان بەهۆی چەندین هۆکارەوە تێکچوون. دوو هەفتە دوای ئەوەی جیا بوونەوە، زانی کە دووگیانە. رۆژنامەکە هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئۆلیس باوکی کچەکەیە.

فاتیمە بە رۆژنامەکەی گوت کە ئۆلیس هەرگیزاوهەرگیز نەیوستووە کچەکەی ببینێت، کە ئێستا تەمەنی نزیکەی 20 مانگە. یاریزانە فەڕەنسییەکە دەیەوێت خۆی لە چوونە دادگا بەدوور بگرێت و لەبری ئەوە رێککەوتنێکی دەرەوەی دادگا هەڵبژێرێت کە تێچووی بەخێوکردنی منداڵەکە و قەرەبوو بگرێتەوە.

مایکڵ ئۆلیس، هێرشبەری فەڕەنسا

بۆ ئەو مەبەستە، پارێزەرانی هەردوولا ئێستا کار لەسەر رێککەوتنێک دەکەن کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان رازی بکات.

یەکێک لە مەرجەکانی دایکەکە ئەوەیە کە دوای چەند ساڵێک، کچەکەی بتوانێت یاریزانەکەی بایرن میونشن ببینێت. لەسەر ئاستی دارایی، ىێڵد بڵاوی کردووەتەوە کە فاتیمە داوای 60 هەزار یۆرۆ لە مانگێکدا دەکات بۆ تێچووی بەخێوکردنی منداڵەکە.

فاتیمە گوتی:

دڵم دەشکێت کاتێک بێباکیی کەسێک بەرامبەر منداڵی خۆی دەبینم. ئەو تەنانەت قسەم لەگەڵ ناکات، تەنیا پارێزەرەکانی دەنێرێت. دواتر نامەم بۆ دەنێرن و دەڵێن ‘گونجاو نابێت بۆ بریکاردەرەکەمان کە کچە بچووکەکە ببینێت.

هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە پارێزەرێکی دیکەی ئۆلیس ئامۆژگاریی کردووە تاوەکوو پۆشاکی دەستی دوو بۆ کچەکەی بکڕێت، تاوەکوو بتوانێت ئەو پارەیەی هەیەتی باشتر رێکی بخات. فاتیمە بەو هەستەی کە چیتر ناتوانێت بەرگەی ئەم بارودۆخە بگرێت، بڕیاریدا بە ئاشکرا لەسەر ئەزموونی خۆی قسە بکات بە هیوای ئەوەی باڵی هێرشبەری بایرن میونشن لە کۆتاییدا وەڵام بداتەوە.

مایکڵ ئۆلیس & فاتیمە زاونبریچەر و کچەکەی

بابەتی زیاتر

Back to top button