عێراقکوردستانگرنگترین

نەورۆز لە شورتەی بردەوە

Yariga App

یاریگا-

لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا ئەمرۆ دووشەممە لە یاریگای برایەتی هەردوو یانەی نەورۆز و شورتە رووبەڕووبوونەوە.

لەم یارییەدا یانەی نەورۆز بەئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە یانەی شورتەی بردەوە و تاکە گۆڵی یارییەکە لە رێگەی یاریزان مستەفا رازی لە گێمی دووەمی یارییەکە تۆمارکرا.

هەرچەندە یارییەکە پێش تەواوبوونی کاتی یاسایی بە پێنچ خولەک ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی تەواوبوونی لێدا بەهۆی ئەوەی یانەی شورتە لە نێوان گێمەکان یاریزان بەسام شاکر گۆڕانکاری پێکرا دواتر پێش تەواوبوونی یارییەکە دووبارە یاریزانی شورتە بەسام شاکر چووە نێو یاریگا ناوبژیوانی یارییەکە ڕێگەی نەدا و یانەی شورتە سووربوون لەسەر یاریکردنی یاریزانی ناوبراو بۆیە یارییەکە تەواونەکرا.

جێگەی باسە یانەی نەورۆز 27ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر ئۆردوگای مەشقی ئەنجام و یانەی شورتە تا 31ی مانگ لە شاری هەولێر لە ئۆردوگای مەشقی بەردەوام دەبێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button