ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

مێرخاس دۆسکی بەرەو لالیگا؟ رادیۆی مارکا یاریزانەکە کوردەکە بۆ یانەیەکی ئیسپانیا پێشنیاز دەکات

شیکەرەوەکانی ئیسپانیا ئەستێرە کوردەکە بۆ لالیگا پێشنیار دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە مۆندیالی 2026، مێرخاس دۆسکی، یاریزانی کورد بۆ گواستنەوەی بۆ یەکێک لە یانەکانی لالیگا پێشنیاز دەکرێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، ناوی بەرگریکاری باڵی چەپی کورد و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، مێرخاس دۆسکی، لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێک لە بەناوبانگترین رادیۆ وەرزشییەکانی ئیسپانیا و جیهانە.

لە بەرنامەی بەناوبانگی ‘تەختەڕەشەکەی کینتانا – The Quintana Blackboard’ کە لەسەر شەپۆلەکانی رادیۆی مارکای ئیسپانی پێشکەش دەکرێت، چوار لە دیارترین شیکەرەوە و شارەزایانی تۆپی پێی ئیسپانیا [میگێل کینتانا، ناهوێل میراندا، ئادریان بلانکۆ، و ئەلێکس دێ لایانۆ] باشترین ئەو یاریزانانەی مۆندیال کە شایستەی ئەوەن لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەکانی لالیگاوە بکەن، دیاریکردووە.

دۆسکی و ئێمباپێ

مێرخاس دۆسکی؛ بژاردەی یەکەمی ناهوێل میراندا بۆ دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس
 ناهوێل میراندای شیکەرەوەی دیاری ئیسپانیا، دوای چاودێریکردنی ئاستی مێرخاس دۆسکی، بە بێدودڵی ناوی ئەم بەرگریکارە کوردەی پێشنیار کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ـی ئیسپانییەوە بکات. میراندا پێی وایە توانای جەستەیی، خێرایی و لێهاتوویی دۆسکی لە باڵی چەپدا، دەبێتە گواستنەوەیەکی زۆر سەرکەوتوو و پڕ بەهای بۆ هێڵی بەرگریی ئالاڤێس لە لالیگا.

دۆسکی لە تەنیشت گەورەترین سوپەرستارەکانی جیهان
 ناوی مێرخاس دۆسکی لە تەنیشت گەورەترین ئەستێرەکانی جیهاندا هاتووە کە بۆ یانە زلهێزەکانی ئیسپانیا پێشنیاز کراون؛

  • رۆدری هێرناندێز – ریال مەدرید؛ ئادریان بلانکۆ پێشنیاری کرد کە یانەی شاهانە رۆدری پەلکێش بکەن، کە خۆیشی گوتوویەتی دوای مۆندیال بڕیار لە داهاتووی دەدات.

  • گرانیک چاکا – ڤیاڕیاڵ؛ میگێل کینتانا پێی وایە سەرکردە سویسرییەکە گونجاوترینە بۆ ژێردەریاییە زەردەکان.

  • میکێل مێرینۆ – ئاتلێتیک بیلباو؛ بۆ بەهێزکردنی ناوەڕاستی باسکییەکان پێشنیاز کراوە.

  • کریسێنسیۆ سەمەرڤێل – ئاتلێتیکۆ مەدرید؛ بۆ هێڵی هێرشبەری تیمەکەی سیمیۆنی پێشنیار کراوە.

جگە لەم ناوانە، شیکەرەوەکانی مارکا پێشنیاری چەندین ئەستێرەی دیکەی وەک سانتیاگۆ خیمێنێز، ئەیوب ئەلکەعبی، نێڵسۆن سێمێدۆ و کریس ودیان بۆ یانەکانی دیکەی لالیگا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button