
یاریگا –
شەش یاریزان سکاڵا دژی یانەی هەولێر تۆمار دەکەن، بەمەش داهاتووی هەولێر بە هێنانی یاریزانی نوێ دەکەوێتە مەترسیەوە.
لیژنەی کاروباری یاریزانان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، لە سەر سکاڵای شەش یاریزانی پێشووی هەولێر داوا لە نوێنەری یانەکە دەکات کە رۆژی پێنج شەممە 17ـی تەممووزی 2026 لە بارەگای یەکێتیەکە ئامادەبێت.
بە شێوەیەکی فەرمی هەریەک لە یاریزانانی پێشووی هەولێر رێبین سۆلاقا، ئەرکان ئەمیر، لاس کەنعان، زولفەقار یونس، زێدان عەبدولجەبار لەگەڵ رەوا یوسف، بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان سکاڵایان دژی یانەی هەولێر تۆمار کردووە.
لە ئەگەری پێنەدانی شایستەی دارایی ئەم شەش یاریزانە، هەولێر دەکەوێتە مەترسیەکی گەورە و رەنگە نەتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێدا بکات بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.



