ئۆفەرەکە لە خوار مەرجی هەڵوەشاندنەوەیە؛ چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی دەست پێ دەکات
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 60 ملیۆنە

یاریگا –
چێڵسی خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی یەکەم ئۆفەری فەرمی بە بەهای نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ.
چێڵسی هێشتا بە پەرۆشەوە دەیەوێت گۆڵپارێزی پۆرتۆ، دیۆگۆ کۆستا بگوازێتەوە و لەسەر داوای چابی ئالۆنسۆی راهێنەری نوێی یانەکە، لە ئامادەکارییدایە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی. لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا، میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە کە ئالۆنسۆ پێی وایە هەردوو گۆڵپارێز رۆبێرت سانچێز و فیلیپ یۆرگێنسن لە وەرزی رابردوودا لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نەبوون، ئەمەش پێگەی گۆڵپارێزی کردووەتە یەکێک لە کارە هەرە لەپێشینەکانی یانەکە بۆ بەهێزکردن.
ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی ئەم گۆڵپارێزە نێودەوڵەتییەی پورتوگال لە مۆندیالی 2026، سەرنجی بەرپرسانی چێڵسی زیاتر راکێشاوە، بە تایبەت کە یانە لەندەنییەکە ماوەیەکی زۆرە چاودێریی ئەم گۆڵپارێزە تەمەن 26 ساڵە دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، چاوەڕوان دەکرێت یەکەم ئۆفەری چێڵسی لە ئاستی داواکارییەکانی پۆرتۆدا نەبێت. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی گواستنەوەکان، ئەکرەم کۆنور، یانە ئینگلیزییەکە بۆ ئێستا تەنیا ئامادەیە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات، کە ئەم ژمارەیەش زۆر لە خوار ئەو بڕە پارەیەیە کە پۆرتۆ بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەکەی دیاریی کردووە.

لای خۆیەوە یانەی پۆرتۆ هیچ نیازی نییە دانوستان لەسەر فرۆشتنی کۆستا بکات و یانە خوازیارەکان رووبەڕووی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکاتەوە کە 60 ملیۆن یۆرۆیە. پێگەی بەهێزی پۆرتۆ تەنیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی کۆستا لەگەڵ پورتوگال نییە، بەڵکوو بەهۆی ئارەزووی یانە زەبەلاحەکانی دیکەی ئەورووپاشەوەیە وەکوو بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان.
دوای کرانەدەرەوەی پورتوگال لە مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیا، گۆڵپارێزەکە پێش ئەوەی بچێتە پشووی هاوینە، سەرەتا سەردانی سەنتەری راهێنانی پۆرتۆی لە “ئۆلیڤاڵ” کرد. ئەم هەنگاوەش بە گەرمی لەلایەن ستافی راهێنەرایەتیی نوێی یانەکە بە سەرۆکایەتی فرانچێسکۆ فاریۆلی و کارگێڕیی یانەکەوە پێشوازی لێکرا.
ئێستا چاوەڕوان دەکرێت دیۆگۆ کۆستا تەنیا بۆ یاریی ناساندنی یانەکە لە وەرزی نوێدا، کە بڕیارە لە 25ـی تەممووز بەڕێوەبچێت، بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی یانە پورتوگالییەکە.
#EXCL “O clube inglês estará, para já, disposto a oferecer apenas 40 milhões de euros, refere o jornalista especialista em transferências Ekrem Konur, um valor consideravelmente inferior ao pretendido pelo FC Porto.” @abolapt https://t.co/ckfmNQb29K
— Ekrem KONUR (@Ekremkonur) July 14, 2026



