ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ رۆما ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی گارناچۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆما یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ پێشکەش دەکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، رۆما ئۆفەریکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری چێڵسی پێشکەشکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، ئۆفەرەکەی رۆما بۆ گارناچۆ بەشێوەی خواستنە، لەگەڵ بژاردەی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکە بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند.

هەروەها ئەگەر هەندیک مەرج لە گرێبەستەکە جێبەجێ بکرێن، ئەوا بژاردەی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکە دەبێتە ناچاریی و دەبێت رۆما راستەوخۆ ئەو بڕگەیە کارا بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆفەرەکەی رۆما بۆ گواستنەوەی گارناچۆ بە خواستن بۆ وەرزێک بە بەهای 5 ملیۆن پاوەند دەبێت.

بەڵام تاوەکوو ئێستا روون نییە چێڵسی بەو ئۆفەرە رازی دەبێت یاخود نا، چونکە یانە لەندەنییەکە بۆ دەستبەرداربوون لە گارناچۆ داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button