بازاڕی گواستنهوهکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ سیروانی نوێ راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریگا-
بەفەرمی یانەی سیروانی نوێ هۆگر عەبدوڵڵا وەکو راهێنەری تازەی یانەکەی دەستنیشانکرد.
هۆگر عەبدوڵڵا خاوەن بروانامەی راهێنەرایەتی B ئاسیویە و بۆ ماوەیەکی زۆر راهێنەری یانەی دەربندیخان بوو دواتر بووە راهێنەری یانەی رزگاری.
یانەی سیروانی نوێ خۆی بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان و خولی پلە دووی عێراق ئامادە دەکات و لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان یانەی سیروانی نوێ توانی پلەی سێیەم بەکۆکردنەوەی 35 خاڵ بەدەستبهێنێت.



