
یاریگا –
کارگێڕی هەولێر دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئوردن واژۆ بکات کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری مۆندیالیشی کردووە.
لەسەر داوای لوئەی سەڵاحی راهێنەری هەولێر، کارگێڕی یانەکە گفتووگۆی سەرەتاییان لەگەڵ عامر جامووس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئوردن و وەرزی رابردووی یانەی زەوڕا دەستپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، جامووس وەرزی رابردوو لە گواستنەوەی زستانە بەشێوەی خواستن لە یانەی وەحداتی ئوردنیەوە پەیوەندی بە زەوڕا کردبوو، لە ژێر سەرپەرشتی لوئەی سەڵاح راهێنەری ئەوکاتەی زەوڕا یاریی دەکرد، ئێستا یاریزانەکە دەیەوێت داوای مافی دەستبەرداربوون لە یانەی وەحدات بکات بۆ ئەوەی رێککارەکانی گرێبەستی لەگەڵ هەولێر دەست پێبکات.
عامر جامووس، تەمەنی 24 ساڵە و لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن لە مۆندیالی 2026 ماوەی 15 خولەک بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریی کرد.



