ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار رێککەوت

تەنیا بارسێلۆنای دەوێت!

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەگەڵ كەریم ئادیێمی، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ كەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئادیێمی رازی بووە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

گرێبەستەکەی كەریم ئادیێمی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ئەو یاریزانە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە و دەیەوێت تەنیا پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا لەگەڵ یانەە ئەڵمانییەکە دەستی بە گفتوگۆ کردووە، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشکردووە و کار لەسەر کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە دەکات.

ئادیێمی لە هاوینی 2022 سالزبورگی جێهێشت و بە 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو یاریزانە 24 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 146 یاریی بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵی دروستکردووە.

ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە لەگەڵ سالزبورگ شەش نازناوی بردووەتەوە، سێ جار بووەتە پاڵەوانی خولی نەمسا و سێ جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی نەمسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button