بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ دهۆک گرێبەستی پیشەگەرێکی ئێرانی واژووکرد

یاریگا-
بەفەرمی یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ پیشەگەری ئێرانی سینا مورێدی واژووکرد.
پیشەگەری ئیرانی سینا مورێدی تەمەن 30 ساڵ لە هێڵی ناوەراست یاری دەکات و وەرزی رابردوو لە یانەی فولاد خۆزستان یاری دەکرد لە 24 یاری لە خولی ئێران یەک گۆڵی تۆمارکرد.

ئەوە دووەم یاریزانی ئێرانییە پەیوەندی بە یانەی دهۆک دەکات دوای هاتنی راهێنەری ئێرانی یحیی گوڵ محەمەدی.



