
یاریگا –
ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی دەربارەی داهاتووی ئۆرێلیەن چوامینی ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەكەی دەدات.
چوامینی لە هاوینی 2022 لە مۆناكۆوە بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد، تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.
🚨 Me consta que al Manchester United le gusta Tchouameni, pero mi información es que seguirá en el Real Madrid la temporada que viene. pic.twitter.com/WM7aUne26u
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) July 8, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رامۆن ئالڤارێز، ریال مەدرید بڕیاری كۆتاییداوە و چوامینی بە رێژەی %100 لە یانەكە دەمێنێتەوە.
ئیدارەی یانە شاهانەكە بڕیاریداوە بەهیچ شێوەیەک نایەنەوێت دەستبەرداری تواناكانی چوامینی ببن.
ناوەڕاستكارە 26 ساڵانەكە ناوی بە پەیوەندیكردن بە مانچێستەر یونایتدەوە بەسترابوویەوە و بەوەش چیرۆكەكە كۆتاییهات و بەگوێرەی هەمان سەرچاوە یاریزانەكە لە مەدرید دەمێنێتەوە.



