گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

حەز دەکەم بەرامبەری یاری بکەم؛ نونۆ مێندێش وەڵامی لامین یامال دەداتەوە

"رووبەڕووبوونەوەیەکی باش دەبێت"

Yariga App

یاریگا –

بەرگریکاری باڵی چەپی پۆرتوگال، نونۆ مێندێش وەڵامی ئەو ستایشەی دایەوە کە لەلایەن لامین یامالەوە پێی گەیشتبوو پێش رووبەڕووبوونەوەی قۆناخی 16ـی مۆندیال. باڵی هێرشبەری ئیسپانا، مێندێشی وەکوو “سەختترین بەرگریکار” بۆ رووبەڕووبوونەوە وەسف کردبوو.

بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمان گوتی:

ڤیدیۆکەم بینی، ئەو یاریزانێکە خاوەن کوالێتییەکی زۆرە. ئێمە رووبەڕووی یەکدی دەبینەوە و رووبەڕووبوونەوەیەکی باش دەبێت. من حەز دەکەم بەرامبەری یاری بکەم. ئەو گەنجە، کوالێتییەکی زۆری هەیە و دەتوانێت جیاوازی دروست بکات. ئەمە هەمیشە رووبەڕووبوونەوەیەکی باشە.

کاتێک پرسیاری لێکرا کە چۆن خۆی وەسف دەکات ئەگەر ئەو رکابەرەکە بووایە، مێندێش وەڵامی دایەوە و گوتی:

قورسە بەو شێوەیە قسە بکەم وەکوو بڵێی من رکابەرەکەم، بۆیە بۆ خۆم قسە دەکەم. ئەمە رووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر قورس دەبێت بەرامبەر تیمێکی بەهێز کە دەزانێت چۆن تۆپی پێ بکات و کۆنترۆڵی تۆپ بپارێزێت. یاریی بەکۆمەڵ زۆر گرنگتر دەبێت. ئەگەر بتوانین رێگری بکەین لەوەی تۆپ بگاتە لامین، ئەوە سەرەتایەکی باش دەبێت.

مێندێش ستایشی بەربڵاوی بۆ ئاستە بەرزەکەی پێگەیشتووە، بە شێوەیەک کە زۆر کەس لە ئێستاوە ئەو بە باشترین بەرگریکاری باڵی چەپ لە جیهاندا دادەنێن. لەوانەش مارک کوکورێیا، سەبارەت بەم دانپێدانانە ئەو گوتی:

هەمیشە خۆشە مرۆڤ گوێی لەو ستایشانە بێت و من دڵخۆشم. لە راستییدا پێشتر خۆم ئەوم بینی کاتێک بەرامبەر چێڵسی یاریمان کرد. کەمێک قسەمان کرد. ئەو مرۆڤێکی ناوازەیە و یاریزانێکی زۆر باشیشە، بەڵام هەوڵ دەدەم سەرنجم لەسەر ئامانجەکەم بێت، کە یارمەتیدانی تیمی نیشتمانییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button