بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ یانەی زەورا گرێبەستی ئەستێرەیەکی کورد نوێکردەوە

یاریگا-
یانەی زەورا بەفەرمی گرێبەستی یاریزان هیران ئازاد بۆ وەرزی داهاتوو نوێکردەوە.
هیران ئازاد تەمەن 25 ساڵ لە هێڵی ناوەراست و هێرشبەری باڵەکان یاری دەکات لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یانەی زەورا چوار گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروستکرد.
هیران ئازاد لە یانەکانی دهۆک و قوە جوییە و نەورۆز یاریکردووە و لە گواستنەوەی زەستانە وەرزی رابردوو لە یانەی نەورۆز پەیوەندی بە یانەی زەورا کرد.



