ئۆناحی ناوی چووە ریزی ئەفسانەکانی کیشوەری ئەفریقا لە مێژووی مۆندیال

یاریگا –
ئەمشەو جارێکیتر مەغریب ئاستی خۆیان لە مۆندیالدا سەلماندەوە و توانیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە کەنەدای خانەخوێ ببەنەوە و خۆیان بگەیەننە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.
مەغریب کە لە مۆندیالی 2022 گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین، بە هەمان گڕوتینەوە لەم وەشانە تازەیەش دەرکەوتوون. بەجۆرێک لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر بەڕازیلی زلهێز یەکسانبوون و وەک دووەمی کۆمەڵەکەیان سەرکەوتن. لە قۆناخی 32یش شکستیان بە هۆڵەندا هێنا کە یەکێکبوون لە رکابەرەکان بۆ نازناوەکە.
عیزەدین ئۆناحی کە تا ئەمشەو بێدەنگبوو، بەرامبەر کەنەدا بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 50 و 82 خۆی پیشاندایەوە. پێش ئەوەی سوفیان رەحیمی هاوتیمی لە خولەکە زیادکراوەکاندا کۆتایی بە گۆڵی سێیەم کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت.
بەو دوو گۆڵە، ئۆناحی جگە لەوەی وەک باشترینی یارییەکە دیاریکرا، هاوکات ناوی چووە ریزی ئەفسانە دەگمەنەکانی مێژویی جامی جیهانی، وەک رۆجەر میلای کامیرۆنی لە مۆندیالی 1990 بەرامبەر کۆڵۆمبیا و، هێنریک کامارای سەنیگالی لە 2002 بەرامبەر سویدا کە تاکە دوو یاریزانی مێژووی کیشوەری رەشن بتوانن لە قۆناخی کرانەدەرەوەدا دوو گۆڵ تۆماربکەن.
Morocco into the World Cup quarter-finals after a 3-0 victory over Canada.
Azzedine Ounahi with two goals. Just the third African player to score a brace in a World Cup knockout match after Cameroon’s Roger Milla (1990 v Colombia) and Senegal’s Henri Camara (2002 v Sweden).🇲🇦 pic.twitter.com/aQHlouVOEO
— Ben Jacobs (@JacobsBen) July 4, 2026
یاریی داهاتووی شێرەکانی ئەتڵەس لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر براوەی نێوان فەڕەنسا و پاراگوای دەبێت.



