بە پشتگیریکردنێکی روونی ئەرجەنتین سەیردەکرێت؛ لێدوانێکی ئینفانتینۆ میدیای وەرزشی تەنیوە

یاریگا –
جارێژیتر لێدوانەکانی جیانی ئینفانتینۆ مشتومری زۆری هەڵگرتووە و لەدوای یارییەکەی ئەرجەنتین و کەیپ ڤێردی سەرۆکەکەی فیفا بە لایەنگیریکردنی تانگۆ تۆمەتبارد دەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین لە قۆناخی 32ی پاڵەوانێتیەکە لە بردنەوەیەکی زەحمەتدا 3-2 لە تایمە زیادکراوەکاندا لە نوێنەرە نوێیەکەی ئەفریقیەکانی بردەوە.
دوای یارییەکە پەیامنێر میدیایەکی ئەرجەنتینی پرسیار لە هەستی ئینفانتینۆ دەکات، سەرۆکەکە کە زۆرجار وەک لایەنگری لیۆنێل مێسی و ئەرجەنتین تۆمەتباردەکرێت، وتی
تووشی ناڕەحەتی زۆر بووم بەهۆی ئەرجەنتینەوە.
دواتر بۆ راستکردنەوەی لێدوانەکەی و خۆدوورخستنەوە لە رەخنەکان، جیانی وتی
منیش بێلایەنم لە یارییەکاندا.
🚨 Infantino said he suffered for Argentina today:
FIFA President Gianni Infantino confirmed that he suffered tonight while following the Argentina match. 🇦🇷
But he quickly realized what he had said, so he backpedaled and added that he is neutral. 🙅🏻♂️
Why isn’t he sacked…
— The Touchmine | 𝐓 (@TouchmineX) July 4, 2026
ئەم لێدوانەی جیانی لەکاتێکدایە تەنها لە میانەی ئەم پاڵەوانێتیەدا تا ئێستا هەستی خۆشحاڵی خۆی بە ئاست و بردنەوەکانی لیۆنێل مێسی پیشانداوە.
تانگۆ لە قۆناخی 16 رووبەڕووی میسڕ دەبێتەوە.



