
یاریگا –
شێروانە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێی خولی کوردستان خولی عێڕاق دەستپێکرد و یەکەم گرێبەستیشی راگەیاند.
بە فەرمی شێروانە گرێبەستی لەگەڵ راوێژ عەتا، گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی دەربەندیخان واژۆ کرد، ئەمەش دەبێتە یەکەم گرێبەستی شێروانە وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان و خولی پلە سێی عێڕاق.
بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی تیپەکەیان لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان و خولی پلە سێی عێڕاق، هەفتەی رابردوو یانەی شێروانە گرێبەستی مەحموود مەجید، راهێنەری پێشووی چوارقوڕنەی راگەیاندبوو.



