داهاتووی رافایێل لیاو لە میلان ناڕوونە

یاریگا –
چارەنووسی رافایێل لیاو، هێرشبەری ئەیسی میلان نادیارە و دوای جامی جیهانی هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە.
تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان دوای جامی جیهانی 2026 چارەنووسی رافایێل لیاو، هێرشبەری پۆرتوگاکی یەکلایی دەکاتەوە.
داهاتووی لیاو لەگەڵ میلان ناڕوونە، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە وەرزێکی سەخت و پڕ لە پێکان و لەدەستدانی پێکهاتەی سەرەکی بڕێکرد.
چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ گرنگی بەو یاریزانە 27 ساڵانییە دەدەن، میلان بە 51.4 ملیۆن پاوەند بۆ 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە دەبێت.
لیاو لە جامی جیهانی 2026 لە باڵی چەپی هیرشبەری ئاستی بەرەو بەرزبوونەوە چووە و بەرامبەر کڕواتیا لە دواساتەکان گۆڵی سەرکەوتنی دروستکرد.
لیاو لەو یارییە ئەسیستێکی بۆ گۆنچالۆ رامۆس، هاوتیمە نوێیەکەی کرد کە بە 60 ملیۆن یۆرۆ لە پاریسەوە پەیوەندی بە میلان کردووە.
جیا لە لیاو، تاوەکوو ئێستا داهاتووی هەریەکە لە یاریزانان فیکایۆ تۆمۆری، روبن لۆفتوس چێک، پێرڤیس ئێستوپینیان و سانتیاگۆ خێمینێز لەگەڵ میلان نادیارە.



