دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی لەبارەی هاری کەین دەدات و ململانێی گواستنەوەی سەمەرڤڵ گەرم دەبێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول ئامادەیە گوێ بۆ ئەو ئۆفەرانە بگرێت کە لەم هاوینە پێشکەشی ڤیرجڵ ڤان دایک، کاپتنی یانەکە دەکرێن – تیم تۆک
فولهام چووە کێبڕکێی گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤڵ، هێرشبەری هۆڵەندی و مانچێستەر یونایتد و چێڵسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – گاردیان
بریکاری ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆبووەوە و کۆمۆش ئارەزووی گواستنەوەی دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
بارسێلۆنا هیچ نیازێکی نییە دانوستان بۆ گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن بکات چونکە بارسێلۆنا چاوەڕێی دۆخی خولیان ئالڤارێز دەکات و ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بژاردەی یەکەمی لاپۆرتایە – رۆژنامەی سپۆرت
گفتوگۆی نێوان ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤێلا بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز درێژە دەکێشێت و هێشتا ئەو نرخەی ئاستۆن ڤێلا داوای دەکات زۆر دوورە لەو نرخەی ئارسیناڵ پێشکەشی کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
لیدز یونایتد خەریکە کێبڕکێی گواستنەوەی زیۆن سوزوکی، گۆڵپارێزی ژاپۆن، لە یوڤێنتوس دەباتە و تێچووی گرێبەستەکە 30 ملیۆن یۆرۆیە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا
ئۆرێلیەن چوامێنی، ناوەڕاستکاری ریال مەرید و ئەلێکس سکۆت، ناوەڕاستکاری بۆرنمس لە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی مانچێستەر یونایتد دان – سکای سپۆرتس
کۆڤێنتری سیتی، مارک تاڤارێس، گۆڵپارێزی ئێڤەرتنی کردووەتە ئامانج – دەیلی مەیڵ
سعوودیەکان لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بەردەوامن – میرەو
کۆڤێنتری سیتی گرنگی بە گواستنەوەی لویس ئۆپێندا، هێرشبەری بەلجیکی یانەی یوڤێنتوس دەدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت



